ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارنە سڵۆت پەنجە لەسەر برینەکان دادەنێت و هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

''ناکرێ بەمشێوەیە یاریی بکەین''

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت پێی وایە زۆر بابەتی هونەری پێویستییان بە بەرەوپێشبردن هەیە.

دوای دوا دۆڕانی لیڤەرپوول بەرامبەر نۆتینگهام فۆڕێست لە ئانفیڵد، بوومەلەرزەیەک روویداوە و سڵۆت داوای زوو چاککردنەوەی هەڵەکان دەکات.

ئەمشەو لە قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ لە سان سیرۆ رووبەڕووی ئەیسی میلان دەبێتەوە و بەر لە یارییەکە، راهێنەرە هۆڵەندییەکە دان بەوەدا دەنێت، کێشەیان هەیە و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن.

نەک تەنیا رۆژنامەنووسان بە ئەنجامی یاریی رابردوو نیگەران بوون، بەڵکو تەواوی تیمەکە نیگەران بوون. بەڵام ئەوەشمان بیر نەچێت، کاتێک لە مانچێستەر یونایتدمان بردەوە، رۆژنامەنووسان زۆر ئەرێنی بوون، بەدڵنیاییەوە هەندێک بابەتمان هەیە، پێویستی بە چارەسەرکردنە.

شەممەی رابردوو، بە گشتی باش نەبووین و هاوشێوەی یارییەکەی مان یونایتد یارییمان نەکرد، بۆیە هەندێک شت پێویستی بە بەرەوپێشبردنە، بەڵام ئەمە بزانن، یارییەکە زۆر جیاوازە لەگەڵ یارییەکەی میلان و پێشبینی ئاستێکی تەواو جیاواز دەکەم.

بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانییە، دۆڕانی یارییە لە یاریگای خۆمان، کاتێک تۆ یاریی بۆ لیڤەرپوول دەکەیت و لە ئانفیڵد بدۆڕێیت، هەستێکی زۆر ناخۆشە. چوار یاریمان کردووە و خاوەنی 9 خاڵین، شتێکی خراپ نییە، بەڵام زۆر باشیش نییە.

ئەمشەو لە سان سیرۆ، لیڤەرپوول بەرامبەر میلان یاریی دەکات و 21ی مانگ لە پرێمەرلیگ رووبەڕووی بۆرنمس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button