ئینگلتەراگرنگترین

شوێنی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنی مانچێستەر سیتی ئاشکرا دەکرێت

کرێی رۆژانەی شوێنەکە دەگاتە 5000 پاوەند

Yariga App

یاریگا –

شوێنی دادگاییکردنی مانچێستەر سیتی لەبارەی 115 سەرپێچییە داراییەکە ئاشکرا دەبێت.

دوێنێ دووشەممە، دادگاییکردنی مانچێستەر سیتی لەبارەی تۆمەتی 115 سەرپێچییە داراییەکە لەلایەن لیژنەیەکی سەربەخۆی لە سێ کەس پێکهاتوو دەستیپێکرد.

دادگایی وەرزشی سەدە؛ دادگاییکردنی مانچێستەر سیتی دەستپێدەکات

شوێنی دانیشتنەکە دەکەوێتە ناوەندی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێودەوڵەتی لە ناوەڕاستی لەندەن. کرێی رۆژانەی شوێنەکە دەگاتە نزیکەی 5000 پاوەند.

ناوەندەکە دەکەوێتە نزیک کڵێسای سەینت پۆڵ و دەکەوێت لوودگەیت هیڵ، کە بەرزترین شوێنی لەندەنە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، رەنگە تاوەکو تەواوبوونی پڕۆسەی دادگاییکردنەکە، پێشبینی دەکرێت 10 هەفتە بخایەنێت، بڕی 250 هەزار پاوەند خەرج بکرێت. لە ئەگەر تاوانباربوونی مانچێستەر سیتی، رەنگە راستەوخۆ داببەزێتە چامپیۆنشیپ.

لۆرد پانیک KC، سەرپەرشتی دەستەی پارێزەرانی مانچێستەر سیتی دەکات و پێشتر کاری پارێزەری بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button