یاریگا –
لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە لیڤەرپوولەوە لە دوایین رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە، فێدێریکۆ کێیزا بەشداریی هیچ یارییەکی پێنەکراوە و ئارنە سڵۆت لەبارەی یارییەکەی ئەمڕۆیان لە چامپیۆنزلیگ باس لە بەشداریکردنی ئەو یاریزانە دەکات.
ئەمشەو کاتژمیر 10 بە کاتی هەرێمی کوردستان لیڤەرپوول بە راهێنەرایەتی سڵۆت یەکەم گەشتی ئەورووپی ئەم وەرزەیان دەستپێدەکەن و دەبنە میوانی ئەیسی میلان. لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە پرسیاری کێیزا لە ئارنە کرا و ئەو راهێنەرە هۆڵەندیەش بەم جۆرە وەڵامی دایەوە
بۆ یەکەمین جار لەنێو تیمەکەدایە و هەڵبژێردراوە. بەڵام چاوەڕێ مەکەن سەرەکیی بێت، هەر چەند خولەکێکی کەم یاریی دەکات.
کێیزا دوای ئەوەی بەتەواوی لەلایەن تیاگۆ مۆتای راهێنەری یوڤێنتوسەوە لە پلانەکانی خانمە پیرەکە دوورخرایەوە، بە بەهای 10 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە ئانفیڵد.
🔴🇮🇹 Arne Slot on Federico Chiesa: “For the first time he’s in team selection tomorrow”.
“Don’t expect him to start but he can make a few minutes”. pic.twitter.com/6GpaSFTZBo
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 16, 2024
بە بەشداریپێکردنی لە یارییەکەی میلان، رەنگە یەکەم یاریی ببێتە یادگارییەکی لەبیرنەکراو بۆ ئەو یاریزانە 26 ساڵانە کە لە رێگەی چامپیۆنزلیگەوە خۆی بە درێسی لیڤەرەوە بنوێنێ.