ئاسیاسعوودیەعێراق

ئەحمەد سەڵاح؛ لە هەندێ کاتی یارییەکە دەمانتوانی سێ خاڵ لە نەسڕ وەربگرین

Yariga App

یاریگا –

دوای یەکسان بوونیان بەرامبەر نەسڕی سعودی، ئەحمەد سەڵاحی راهێنەری شوڕتە دەڵێت دەمانتوانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆمان کۆتایی پێبێنین.

لە یەکەم یاریی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، یانەی شورتە لە یاریگای مەدینە بەرامبەر نەسڕی سعودی بە گۆڵێک یەکسان بوو، دوای تەواو بوونی یارییەکەش لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد سەڵاح راهێنەری شورتە باسی یارییەکەی کردوو گوتی؛

سوپاس بۆ جەماوەری عێراق و دەزگا راگەیاندنەکان، ئێوە ژمارەیەکن، ئاستی یارییەکەمان بە گوێرەی پێویست نەبوو، چونکە لە کێبڕکێی خولدانین و شەش یاریزانی تازەشمان لەم یارییە یاریی پێکرد، نەسڕ یانەیەکی گەورەیە و خاوەن راهێنەرێکی گەورەشە، ئەنجامەکە دادپەروەرانەبوو سەرەڕای ئەوەی لە هەندێ کاتی یارییەکە دەمانتوانی گۆڵ تۆمار بکەین و سێ خاڵەکەش بە دەستبهێنین، دەبێ ئەم یارییە لە بیر بکەین و بیرمان لای خولی ئەستێرەکانی عێراق بێت، بۆ یارییەکەی هیلالیش قسەی خۆمان دەبێت.

ئەحمەد باسل گۆڵپارێزی شوڕتە کە بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشانکرا بە هۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کرد دوای تەواو بوونی یارییەکە گوتی؛

ئێمە نوێنەری عێراقین و تەنیا یانەی شوڕتە نین، بەهێزی نەسڕ وایکرد یارییەکە بۆ ئێمە زەحمەت بێت، بەڵام یاریزانەکانمان تا کۆتایی بە بەهێزی مانەوە، سوپاس بۆ هاندەران و ئەو پاڵپشتیەی لە ئێمەیان کرد.

لە دووەم یاریی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا یانەی شوڕتە لە سعودیە رووبەرووی هیلالی ئەو وڵاتە دەبێتەوە، پێش ئەم یارییەش دوو یاریی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات کە بڕیارە سبەی تیروپشکی خولەکە رابکێشرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button