ئه‌وروپاگرنگترین

گۆڵکارە لێهاتووەکەی سپۆرتینگ باس لە مەرجێکی گرێبەستەکەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر گیۆکێرێس، کە چاوی زلهێزەکانی ئەورووپا چاویان لەسەرە، باس لە مەرجێکی گرێبەستەکەی دەکات کە رەنگە بەربەستێک بێت بۆ خوازیارەکانی لە گواستنەوەیدا.

گیۆکێرێس هاوینی 2023 بە گرانبەهاترین گرێبەست (24 ملیۆن یۆرۆ) بۆ ماوەی پێنج ساڵ روویکردە سپۆرتینگ، لەو یانەیە ئاستێکی گۆڵکارێکی سەرسوڕهێنەر پیشان دەدات و بووەتە مایەی سەرسامی گەورەکانی ئەوروپا. بەڵام سپۆرتینگ مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە 100 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە.

لەو بارەیەوە هێرشبەرە سویدیەکە وتی

بەڵێ، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەم بەرزە. بەڵام دڵخۆشم لە سپۆرتینگ. هیچ کێشەیەکم نەبوو کە پێویستبوو بۆ وەرزێکی دیکە لێرە بمێنمەوە. بەهای من لەوێیە. بزانین  شتی نوێ روودەدەات.

بەهێزترین دەنگۆ کە وێستگەی داهاتووی یاریزانە 26 ساڵانەکەی پێوەدەبەسترا، ئارسیناڵی ئینگلیزی بوو.

گیۆکێرێس وەرزی رابردوو لە 33 یاریدا بەشداریی 39 گۆڵی کرد (29 گۆڵ و 10 ئەسیست). ئەم وەرزەش لە 5 یارییدا 8 گۆڵ و ئەسیستێکی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button