ئینگلتەراگرنگترین

ئاشکرابوو؛ بۆچی تێن هاخ یاریی بە ئانتۆنی ناکات

Yariga App

یاریگا –

بەشداریپێکردنی ئانتۆنی یاریزانی مانچێستەر یونایتد وەرز لەدوای وەرز لە سایەی ئێریک تێن هاخدا کەمتر دەبێتەوە و را‌هێنەرەکەشی وەڵام راشکاوانەی پێیە لەو بارەوە.

یاریزانەکەی باڵ، ئەم وەرزە تەنها یەک جار دەرکەوتووە، لە نوێترین لێدواندا تێن هاخ وتی

ئێمە هەموو رۆژێ راهێنان دەکەین. یاریزانەکانیش پێویستە ئەو مافە پیشان بدەن کە شایستەی یاریکردنبن. کاتێ یاریزانەکان شتە دروستەکان ئەنجام دەدەن لە را‌هێنەکاندا، کە هەڵسوکەوتەکان باشبێ و ئاستی باش پیشان بدەن، ئەوکات ئەو مافە بەدەستدەهێنن کە یاریی بکەن.

ئەو قسانەی تێن هاخ لەکاتێکدایە پێشتر هەر لەسەر خواستی خۆی و سەرسامبوون بە ئانتۆنی ئەو یاریزانەی گواستەوە.

یاریزانە بەڕازیلیەکە هاوینی 2022 بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ وەک سێیەم گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی مان گواسترایەوە، نەیتوانی لە ئاست چاوەڕوانیەکاندابێت و هەمان وەشانی پێشوی لە ئایاکس، پێشکەشی هاندەرانی مان یونایتد بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button