ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستی یاریزانێكی نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی فێرلاند مێندی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەكەی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی ئێستای مێندی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

كارلۆ ئانچێلۆتی بە شێوەی سەرەكی پشت بە تواناكانی فێرلاند مێندی دەبەستێت و دەیەوێت بۆ ماوەیەكی زیاتر لە ریزەكانی بیهێڵێتەوە.


بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، ریال مەدرید لەگەڵ فێرلاند مێندی گەیشتووەتە رێككەوتن و گرێبەستەكەی بۆ ماوەی سێ وەرزی دیكە نوێ دەكاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، یانە شاهانەكە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێوەیەكی فەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستی بەرگریكارەكەی رادەگەیەنێت.

لە هاوینی ساڵی 2019 مێندی لە ریزەكانی لیۆنی فەڕەنسیەوە بە بەهای 48 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و بە درێسی ئەو یانەیەوە بەشداری لە 175 یاری كردووە.

مێندی لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری لە 16 گۆڵ كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button