ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ئانچێلۆتی: میلیتاو بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئەنچلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند ئێدەر میلیتاو بۆ یارییەکەی سبەینێ ئامادە دەبێت.

میلیتاو لە یارییەکەی سۆسیداد ئازاری پێگەیشت و بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکرد، پاشان میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاند ئەو یاریزانە دوورخراوەتەوە لە یارییەکەی بەرامبەر شتوتگارت.

کارلۆ ئەنچلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەو یارییە رایگەیاند، میلیتاو ئەمڕۆ نەیتوانیوە بەشداری مەشقەکان بکات بەڵام سبەینێ ئامادە دەبێت بۆ یارییەکە.

هاوکات راهێنەرە بە ئەزموونەکە ئەوەشی دووپاتکردەوە بێڵینگهام و چوامینی  بەهەمان شێوە چاک بوونەتەوە و سبەی بەشدار دەبن.

ریاڵ مەدرید لە یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی پاڵەوانەکان، سبەینێ لە سانتیاگۆ  بێرنابیۆ رووبەرووی شتوتگارتی ئەڵمانی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button