ئیسپانیا

چوار یاریزانی بارسێلۆنا هێڵی سوورن

Yariga App

یاریگا –

چوار یاریزانی بارسێلۆنا هێڵی سوورن و هەرگیز یانەکە دەستبەرداریان نابێت.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، پلانی بارسێلۆنا بریتییە لە دروستکردنی تیمێکی تۆکمە بۆ داهاتوو، ئەستێرە لاوەکانیش چەکی سەرەکی پڕۆژەی یانە کاتالۆنییەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، هەریەکە لە یاریزانان لامین یامال، پابلۆ گاڤی، فێرمین لۆپێز و کوبارسی هێڵسی سوورن. یانەکە هەرگیز بەهیچ نرخێک دەستبەرداری ئەو چوار یاریزانە نابێت، چونکە بەشێکی گرنگی پرۆژەی یانەکە پێکدەهێنن.

مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، پاریس سانجێرمان ئامادەیە 200 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەی لامین یامال بۆ شوێنی کیلیان ئێمباپێ خەرج بکات، بەڵام بارسێلۆنا ئامادە نییە گوێ بۆ هیچ ئۆفەرێکی یانە فەرەنسییەکە بگرێت.

بارسێلۆنا لەم هاوینە هانزی فلیکی وەک راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانکرد، بارسا لەگەڵ راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، لە پێنج گەڕی لالیگا خاوەنی پێنج بردنەوەیە و بە جیاوازی چوار خاڵ لەپێش ریال مەدریدی رکابەری پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە لەگەڵ هانزی پلانێکی درێژخایەنیان داڕشتووە و دەیانەوێت بە هێزی ئەستێرە لاوەکان یانەکە بگەڕێننەوە سەر سەکۆی نازناوەی پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکانیش.

بابەتی زیاتر

Back to top button