ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

نێیمار یاریزانانی بەڕازیلی ریال مەدرید لە مەترسییەکانی ئێمباپێ ئاگادار دەکاتەوە

نێیمار پەیامێکی بۆ ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ و میلیتاو ناردووە

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا نامەیەکی هۆشداری بۆ یاریزانانی بەڕازیلی نێو ریال مەدرید دەنێرێت و لە مەترسییەکانی کیلیان ئێمباپێ ئاگادارییان دەکاتەوە.

نێیمار و ئێمباپێ لە 136 یاریدا بەیەکەوە یارییانکردووە و لەو یارییانەدا 54 گۆڵییان بۆ پاریس کرد. نێیمار کە ئێستا یاری بۆ هیلالی سعوودی دەکات، نامەیەکی بۆ یاریزانانی. بەڕازیلی ریال مەدرید کە بریتین لە ڤینیسیۆس جونیۆر، رۆدریگۆ و ئیدێر میلیتاو ناردووە و پێی گووتون؛ یاریکردن لەگەڵ ئێمباپێ کارەساتە.

سیریل هاونۆنا، رۆژنامەنووسی کەناڵی C8TV تەواوی وردەکارییەکانی لە پۆدکاستێکی Europe 1 ئاشکرا کرد

بەڕازیلییەکانی ریال مەدرید هاوڕێی نێیمارن. لە پاریسیش جەنگێکی بەردەوام لە نێوان نێیمار و ئێمباپێدا هەبوو. نێیمار لە نامەکەیدا بۆ بەڕازیلییەکان نووسیویەتی؛ یاریکردن لەگەڵ ئێمباپێ کارەساتە و وەکو دۆزەخە.

پەیوەندی نێوان ئێمباپێ و نێیمار هەرگیز جێگیر نەبووە، ئێمباپێ لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2022 بۆ یەکەمجار باسی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ نێیمار کرد و دانی بەوەنا، پەیوەندییەکانیان هەندێکجار سارد و هەندێکجاریش دیکەش گەرم بووە.

نێیمار خەریکی جارێکی دیکە بۆ یارییکردن ئامادە دەبێت و ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید، سبەی لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی شتوتگارت دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button