ئینگلتەراگرنگترین

ئاکانجی: وا بڕوات لە تەمەنی 30 ساڵی وازدەهێنم

''بیر لە یاریزانان ناکرێتەوە''

Yariga App

یاریگا –

مانوێل ئاکانجی، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بە گاڵتەوە باس لە جەنجاڵی خشتەی یارییەکان دەکات و دەڵێت؛ ئەگەر وابڕوات لە تەمەنی 30 ساڵیدا واز لە یاریکردن دەهێنێت.

یاریزانی 29 ساڵان لە هاوینی ساڵی 2022 لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە کرد، لەوساتەوە 127 یاریی بۆ یانە و هەڵبژاردەکەی کردووە. لەم وەرزەدا حەوت یاریی لەگەڵ کەتیبەکەی پێپ گواردیۆلا کردووە و ئێستا باش لە جەنجاڵی و قورسی خشتەی یارییەکان دەکات.

زۆر قورسە، تۆ تەنیا بیر لە وەرزەکە ناکەیتەوە، بەڵکو بیر لە وەرزی داهاتووش دەکەیتەوە. با وایدابنێین کە نازناوی خول یاخود جام بەدەستدەهێنین و دواتر بەشداری لە مۆندیالی یانەکان دەکەین، سێ هەفتە دواتر بەشداری لە قەڵخانی خێرخوازی دەکەین. ئایا ئێمە پشوومان نییە؟ هیچ پشووێک لە زستاندا نییە، ئەگەر بەخت یاوەرمان بێت، دەتوانین دوو هەفتەیەک پشوو بدەین، بەڵام دەبێ زوو بگەڕێینەوە و ئامادەکاری وەرز دەستپێبکەین. هاوینی ساڵی 2026 مۆندیال هەیە، ئەم چیرۆکە هیچ کۆتاییەکی نییە.

نازانم ئەمە چۆن رێکدەخرێت و دوو ساڵی دیکە چی بەسەر دێت. ناکرێ تۆ تەنیا ژمارەی یارییەکان زیاد بکەیت و وایدابنێیت کە هەموو شتێک باشە. دەبێ بیر لە یاریزانانیش بکەیتەوە. دەگەیتە خاڵێک کە زۆر ماندوو دەبیت و ناتوانیت بەشداری یارییەکان بکەیت. ئینجا پێکانەکان دەستپێدەکەن. بە توندترین شێوە مەشق دەکەین، تاوەکو بە تەواوی ئامادە بین، بەڵام ئێمەش سنوورمان هەیە و ئەگەر وا بڕوات، رەنگە لە تەمەنی 30 ساڵی واز لە یارییکردن بهێنم.

ئاکانجی دووەم یاریزانی مانچێستەر سیتییە گلەیی لە خشتەی یارییەکان دەکات. یاریزانە پۆرتوگالییەکە رایگەیاندبوو، کاتی زۆر کەمی بۆ خێزانەکەی ماوە. بەگوێرەی توێژینەوەیەک بێت، یاریزانان لە ساڵێکدا تەنیا 12%ی کاتەکانیان لەگەڵ خێزانەکانیان بەسەردەبەن.

چوارشەممە مانچێستەر سیتی کاروانی چامپیۆنزلیگ لە بەرامبەر ئینتەر میلان دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button