ئه‌مریکاگرنگترین

هەواڵێکی خۆش بۆ هەوادارانی مێسی

ریکێلمی باسی ئامادەکارییەکان دەکات

Yariga App

یاریگا –

خوان رۆمان ریکێلمی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێی وایە لیۆنێل مێسی لە مۆندیالی 2026 سەرکردایەتی ئەرجەنتین دەکات.

کاپتنی ئەرجەنتین یەکەم نازناوی گەورەی لە ساڵی 2021 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەدەستهێنا، کاتێک کۆپا ئەمێریکای بردەوە و ساڵی دواتر مۆندیالی قەتەڕی بەدەستهێنا. لە سەرەتای ئەم هاوینەدا ئەرجەنتین نازناوی کۆپا ئەمێریکای بەدەستهێنایەوە و لیۆ جامێکی دیکەی زیادکرد.

ئێستا زۆر باس لە ئامادەیی مێسی لە مۆندیالی 2026 دەکرێت و گومان لە شەشەمین بەشداری ئەستێرەکە لە مۆندیال دەکرێت، بەڵام ریکێلمی رایەکی جیاوازی هەیە و بەمجۆرە قسەی بۆ کەناڵی AZZ کردووە

مێسی خەریکی جارێکی دیکە خۆی دەدۆزێتەوە، کەس نازانێت مێسی دەتوانێت چی بکات، بەڵام گومانم لە بەشداریکردنی لیۆ لە مۆندیالی داهاتوودا نییە. هەموومان پاڵپشتی دەکەین، تاوەکو بەشداری مۆندیالی داهاتوو بکات. زۆر گاڵتە و شۆخی لەگەڵدا ناکەم، بەڵام زۆر قسە دەکەین. مێسی یاریزانێکی زۆر باشە و حەز بە رکابەری دەکات.

مێسی لە دوای چاکبوونەوەی لە پێکان، شەممەی رابردوو گەڕایەوە یارییکردن و دوو گۆڵی بۆ ئینتەر مەیامی لە بەرامبەر فیلادێلفیا 3-1 کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button