سعوودیەگرنگترین

ژیانی یاریزانێکی هەڵبژاردەی سعوودیە لە مەترسیدایە

"گومان لە رووداوەکە هەیە"

Yariga App

یاریگا –

ژیانی فەهد موەلەدی یاریزانی هەڵبژاردەی سعوودیە لە مەترسیدایە و پزیشکەکانی هۆشداری دەدەن.

فەهد لە 5 و 10ـی ئەم مانگە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی – ئاسیا، لەگەڵ هەڵبژاردەی سعوودیە بەرامبەر ئیندۆنیزیا و چین یاریی کرد. دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان گەشتی دوبەی کرد، بەڵام لەوێ لە نهۆمی دووەمی بالەکۆنی “بەرهەیوان” ماڵەکەی کەوتە خوارەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەگوێرەی میدیاکانی سعوودیە، یاریزانەکە کەللە سەر و ملی شکاوە، دۆخی تەندروستی زۆر خراپە، پزیشکەکانی رێگە نادەن لە ئیماڕاتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی سعوودیە بگوازرێتەوە، چونکە پێویستی بە چاودێری پزیشکی چڕە و ژیانی لە مەترسیدایە.

هەر بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵایە، پۆلیسی ئیمارات سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە، گومانیان لە کەوتنەخوارەوەی یاریزانەکە هەیە و ئەگەری هەیە رووداوەکە تاوانکاری بووبێت.

هاوکات هەژماری فەرمی کونسوڵخانەی سعوودیە لە دوبەی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی دوبەی دەکەن. بە وردی چاودێری بارودۆخی تەندروستی یاریزانەکەش دەکەن.

یانەی شەبابیش رایگەیاندووە، سەرۆکی یانەکە گەشتی دوبەی کردووە، لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکەن، هەر کارێک پێویستبێت بۆی دەکەن.

هێرشبەرە تەمەن 30 ساڵانییەکە یاریزانی یانەی شەبابی سعوودییە، یاریی بۆ ئیتیحاد و یانەی لێڤانتی ئیسپانیش کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button