ئیسپانیاگرنگترین

یامال باسی سەرەکیترین خاڵی جیاوازی نێوان فلیک و چاڤی دەکات

یامال دەڵێ ئێستا باشترین

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان هانزی فلیک و چاڤی هێرناندێز ئاشکرا دەکات.

بارسێلۆنا پێنج بردنەوەی یەک بەدوای یەکی لە لالیگا بەدەستهێناوە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندی لالیگا دێت. بارسا یاریی دوێنێی بە ئەنجامی 4-1 لە جیڕۆنای بردەوە و لامین یامال دوو گۆڵی لە یارییەکەدا کرد.

یاریزانی 17 ساڵان لە دوای یارییەکە، جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان شێوازی یارییکردنی فلیک و چاڤی خستەڕوو. یامال باسی خاڵە سەرەکییەکانی گۆڕینی شێوازی تیمەکەی لەسەر دەستی فلیک کرد

تەواوبوونی ئەرکی نیشتمانی لەگەڵ هەڵبژاردە و گەڕانەوە بۆ یانە ئاسان نییە، بەڵام ئەمڕۆ زۆر باشبووین. لە ئێستاوە بیر لە یاریی داهاتوو دەکەینەوە، کلیلی سەرەکی راستەوخۆ بوونە لە یارییکردن، کاتێک تۆپ وەردەگرین، تەنیا بیر لە گۆڵکردن دەکەینەوە.

پیاوانی فلیک لە پێنج یاریی ئەم وەرزەدا 17 گۆڵییان لە لالیگا کردووە، ئەمەش باشترین دەستپێکی بارسایە لەوەتەی وەرزی 2017-18یە. بەر لە سەردەمی لیۆنێل مێسی، بارسا لە وەرزی 1959-60 ئەم ریکۆردەی تۆمارکردبوو.

یانە کاتالوونییەکە پێنجشەممە کاروانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مۆناکۆ دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button