فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان تووڕەیە؛ رەگەزپەرستی لە کەس قبووڵ ناکەین

کۆمێنتی رەگەزپەرستانە و سووکایەتی بە نونو مێندێس کراوە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی نونو مێندێس دەکات.

مێندێس لە دوای بردنەوەی یاریی رابردوو بەرامبەر برێست 3-1، لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا، کۆمێنتی رەگەزپەرستی و ناشترین لە دژی یاریزانە پۆرتوگالییەکە نووسران.

سێ گۆڵەکەی سانجێرمان لەڕێگەی یاریزانان عوسمان دێمبێڵێ دوو گۆڵ و فابیان رویز گۆڵێک کران، لە گێمی دووەمدا لێدانێکی سزا لە دژی پاریس هەژمارکرا، دوای ئەوەی نونو مێندێس یاریزانێکی برێستی لەنێو ناوچەی سزا بەردایەوە.

مێندێس سکرین شۆتێکی پەیامێکی رەگەزپەرستی لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردەوە. پاریس هەر زوو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەگەڵ دەزگاکانی پەیوەندیدار، کار لەسەر دەستبەسەرکردنی رەگەزپەرستان دەکەن

پاریس سانجێرمان بە هیچ شێوەیە لە رەگەزپەرستان نابوورێت و دژی جیاکاری و رەگەزپەرستی دەوەستێتەوە. ئەو سووکایەتی و رەگەزپەرستییەی ئاڕاستەی نونو مێندێس کراوە، قبووڵ ناکرێت. بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی نونو مێندێس دەکەین، لەگەڵ دەزگاکانی پەیوەندیدار خەریکی دۆزینەوەی رەگەزپەرستانین، تاوەکو بە سزای خۆیان بگەن.

پاریس سانجێرمان چوارشەممە  لە گەڕی یەکەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی جیڕۆنا دەبێتەوە و شەممەش لە لیگ وەن بەرامبەر رێمس یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button