ئیتاڵیاگرنگترین

کۆنتی: بچمە هەر یانەیەک لوکاکوم دەوێت

''لوکاکو هێرشبەرێکی تەواوە''

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ناپۆلی ستایشێکی زۆری رۆمێلو لوکاکو دەکات، ئەمەش دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە یاریی رابردوویان بەرامبەر کالیاری.

هێرشبەری بەلجیکی پێشتر لە ئینتەر میلان و چێڵسی کاری لەگەڵ کۆنتی کردووە و لە بازاڕی گواستنەوەی رابردوودا، هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەیدا.

لوکاکو گۆڵێک و دوو ئەسیستی لە یاریی رابردوودا هەبوو، یارمەتی ناپۆلیدا پێشەنگایەتی سێریا ئەی بگرێتە دەست، بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ ئینتەر میلان و یوڤێنتوس

کە لە ئینتەر میلان بووم، بەردەوام داوای لوکاکوم دەکرد، کاتێک چوومە چێڵسی، جارێکی دیکە داوام کرد، بەڵام ئەوکاتە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کردبوو. لوکاکو هێرشبەرێکی تەواوە. باڵای بەرزە و لەڕووی جەستەییوە بەهێزە، لە هەمان کاتدا لە هێرشەکان زۆر خێرایە. لوکاکو یاریزانێکی بناخەییە بۆ ئێمە.

سەرەڕای پێشەنگایەتیکردنی سێریا ئەی، کۆنتی پێی وایە، پێویستە هێشتا ئاستی خۆیان بەرزبکەنەوە و پێی وایە، ناتوانێت رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە بکات

بەهۆی درەنگ داخستنی بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە، یانەکان خەریکە یاریزانە نوێیەکان لەگەڵ خۆیان دەگونجێنن، زۆر کارمان کردووە، بەڵام هێشتا لە باشترین ئاستی خۆماندا نین.

بابەتی زیاتر

Back to top button