فه‌ره‌نساگرنگترین

لەماوەی 48 کاتژمێردا رابیۆ و یانە نوێیەکەی دەگەنە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

ئادریێن رابیۆ و یانە نوێیەکەی گەشتوونەتە ئاستێکی پێشکەوتوو لە گفتوگۆکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانە فەڕەنسییەکە.

رابیۆ کە لە 2019 تا 2024 درێسی یوڤێنتوسی پۆشی، ئەم هاوینە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو گرێبەستەکەی بەسەرچوو. تیاگۆ مۆتای راهێنەری نوێیش نەیویست بۆی نوێبکرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، یانەی ئۆڵێمپیک مارسیلیا دڵنیان لەوەی لەماوەی 48 کاتژمیری داهاتوودا گواستنەوەکەی یەکلایی بکەنەوە.

رابیۆ یاریزانێکی ئازادە و بەوەش مارسیلیا تەنها مووچەکەی دەخاتە ئەستۆی یانەکە.

ئەو یاریزانە ئەزموونی خولی وڵاتەکەی زۆرە و لە 2012 بۆ 2019 یاریزانی پاریس سانجێرمان بووە. دوو جاریش بە خواستن نێردرابوو بۆ تولوزی هەمان خول.

رۆمانۆ زانیوشیەتی کە ئەو ناوەراستکارە 29 ساڵانە ئۆفەری گرانیشی لە یانەکانی دیکەوە بۆ پێشخرابوو، بەڵام بە ئۆفەری مارسیلیا رازی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button