ماوەی دوورکەوتنەوەی براهیم دیاز راگەیەندرا
براهیم دیاز لەوە زیاتر دووردەکەوێتەوە کە چاوەڕواندەکرا و ماوەی سێ مانگ دادەبڕێت.
ریاڵ مەدرید لە سەرەتای ئەم وەرزەدا،هاوشێوەی ساڵی رابردوو بە دەست قەیرانێکی قوڵی پێکانەوە دەناڵێنێت و ئەمڕۆش راگەیەندرا براهیم دیاز سێ مانگ لە یاریکردن بێ بەش دەبێت.
براهیم بە سەرەتایەکی بەهێز لەم وەرزەدا دەستی پێکرد و لە یارییەکەی شەوی رابردووش بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد لە پێکهاتەی سەرەکیدابوو، کاتێک ئازاری پێگەیشت و یاریگای جێهێشت.
لە بەیاننامەی فەرمی یانەکەدا هاتووە دیاز لە ماسولکەی رانی دا پێککراوە. جۆری پێکانەکەش پێویستی بە سێ مانگە بۆ چاک بوونەوە.
تەنها لەم وەرزەدا هەریەک لە میلیتاو، بێڵینگهام، دیاز، چوامینی، کاماڤینگا، مێندی، ئالابا، سیبایۆس و جاکۆبۆ رامۆن تووشی پێکان هاتوون لە کاتێکدا تەنها یەک مانگ بەسەر وەرزدا تێپەڕیووە.
بەڵام میلیتاو و مێندی گەڕاونەتەوە و رەنگە بێڵینگهام و چوامینی بۆ یاری داهاتوو رەنگە ئامادە بن..
Parte médico de Brahim.#RealMadrid
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) September 15, 2024