سعوودیەعێراقگرنگترین

ئەو دوو خەڵاتە چیبوون عەدنان درجال بەنیازبوو لە بەغدا بە کریستیانۆ رۆناڵدۆی بدات؟

Yariga App

یاریگا –

پێشتر سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندبوو، دوو دیارییان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لەکاتی پێشوازیکردن لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشکەشی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکەی بکات، بەڵام یانەی نەسڕی سعوودی بە بەیاننامەیەک رایگەیاند کریستیانۆ نایەتە عێراق.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، عەدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دوو تابلۆی ئامادە کردبوو بۆ ئەوەی وەکچۆن لە هەولێر پێشکەشی کەریم بێنزێمای کرد، لە بەغداش پێشکەشی هێرشبەرەکەی نەسڕی سعوودی بکات، یەکێکیان تابلۆیەکی کاری دەستی بوو کە وێنەی دۆنی لەسەرە، ئەوی دیکەش تابلۆیەکی دیکەی کاری دەستییە کە وێنەی کریستیانۆ و باوکی کۆچکردووی لەسەر بوو.

عەدنان درجال پێشتر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاندبوو، دوو دیارییان بۆ رۆناڵدۆ ئامادە کردووە کە یەکێکیان پەیوەندی بە باوکی کۆچکردوویەوە هەیە.

ساڵی رابردوو عەدنان درجال لە هەولێر لە یاریگای فڕانسۆ هەریری تابلۆیەکی بەرهەمی دەستی پێشکەشی کەریم بێنزێما هێرشبەری ئیتیحادی سعوودی کرد، کە وێنەی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لەسەر تابلۆیەکە بوو، یانەکەی کەریم لە هەولێر رووبەڕووی قوە جەوییە بووەوە.

وەرزی رابردوو کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یارییەکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا چووە تاران، بەرپرسانی ئێران مافوورێکی کاشانیان پێشکەشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد.

Image

یانەی نەسڕی سعوودی بە بەیاننامەیەک رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی خراۆپی باری تەندروستی ناتوانێت گەشتی عێراق بکات و بۆ یارییەکەی دووشەممە بەرامبەر شوڕتە لە بەغدا ئامادە نابێت.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ماوەی 22 ساڵی کاروانی وەرزشی خۆیدا، لەوەتەی ساڵی 2002 تەنیا سێ جار بەهۆی نەخۆشکەوتنەوە لە یاریکردن دابڕاوە، لەگەڵ یانەکانی ریال مەدرید و یوڤێنتوس و مانچێستەر یونایتد سێ جار بەهۆی نەخۆشکەوتنەوە لە یاریکردن بێبەش بووە، ئەمە چوارەمجارە هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە بەهۆی نەخۆشییەوە لە یاریکردن داببڕێت، کە زۆربەی عێراقییەکان بڕوایان وایە رۆناڵدۆ نەخۆش نییە.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button