بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
یانەی زاخۆ گرێبەستی ئەستێرەیەک هەڵدەوەشێنێتەوە
دوایین وردەکارییەکانی یانەی زاخۆ بزانە
یاریگا –
یانەی زاخۆ گرێبەستی هومام تاریق، یاریزانی پێشووی نێودەوڵەتی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، بڕیارە لەم چەند رۆژەدا، یانەی زاخۆ گرێبەستی هومام تاریق، یاریزانی پێشووی یانەکانی قوە جەوییە و ئیستیقلالی ئێرانی هەڵبوەشێنێتەوە.
سەرچاوەکە روونیکردووەتەوە، تەڵال بلووشی، راهێنەری یانەی زاخۆ لە ئاستی هونەری هومام رازی نەبووە، بۆیە دوای هەڵسەنگاندنی گرێبەستەکەی، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی درا.
هەرچەندە هومام تاریق لە سەرەتای مانگی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی زاخۆ کرد. لە ماوەی رابردوودا، زاخۆ کەمپێکی مەشقی لە تورکیا کردەوە و چەند یارییەکی دۆستانەی کرد.
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی یاریگا، یانەی زاخۆ بە نیازی یاریزانێکی هەڵبژاردەی سووریا لە شوێنی هومام بگوازێتەوە.