ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کۆمپانی: لە بایرن میونشن بەباشی دەخەوم

Yariga App

یاریگا –

ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن باسی سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هۆڵستێن کیلی كرد و ستایشی ئاستی یاریزانه‌كانی ده‌كات.

کۆمپانی دوای یارییه‌كه‌ گوتی، جارێ بیر له‌ نازناوی خول ناکەینه‌وه‌، ئێمە یارییەکمان بردۆته‌وه‌ نه‌ك خول، ده‌بێت یارییه‌كانی داهاتووش ببه‌ینه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كه‌ به‌دڵی ئێمه‌ بوو باش بوو، ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد دەبێت هەنگاو به‌ره‌و  پێشەوە بنێین.

راهێنه‌ره‌ به‌لجیكیه‌كه‌ ده‌ڵێت،

لە گێمی یەکەم 4-0 پێشکەوتین، ئەمەش وایکرد زوو گۆڕانکاری بکەین، هیوادارم بتوانین له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ بەردەوام بین و یاریزانه‌كانیشمان دووربن له‌ پێكان.

له‌باره‌ی یارییەکانی داهاتووی یانه‌كه‌ی بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر سیتی گوتی،

با بزانین چی رووده‌دات، وەک راهێنەر هەمیشە دەڵێم کە پێویستمان بە کاته‌، بەڵام گرنگە سەرکەوتن بەدەستبهێنین، بۆ جێ به‌جێكردنی  ئەو عەقڵیەتە کە ئێمە دەمانەوێت.، هێشتا شتگەلێک ماوە، ده‌بێت به‌باشی بیانكه‌ین.

سەبارەت بە کارەکانی لەگه‌ڵ بایرن میونشن، کۆمپانی گوتی،

ئەمە تۆپی پێیە، دەتوانیت بڕیار بدەیت کە دەتەوێت چی بکەیت، تەنها گرنگی بە یاریزانەکان دەدەم، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌دروستی بكه‌ن، دواتر ده‌بێت خه‌ڵك بریار له‌سه‌ر كاره‌كانمان بده‌ن.

راهێنه‌ری تیپه‌ باڤارییه‌كه‌ له‌ كۆتاییدا گوتی،

ئه‌وه‌ی له‌ دەرەوە روودەدات بۆ من گرنگ نییە، ئەگەر یاریزانەکان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن، هەست بە دڵخۆشی و  رازیبوون دەکەم، ئەگەر ئەوەی ده‌مه‌وێت روونەدات، ناتوانم بخەوم. بەڵام هەمیشە بە باشی دەخەوم.

بابەتی زیاتر

Back to top button