ئاسیاعێراقگرنگترین

هەواڵێکی شۆکهێنەر لە رۆناڵدۆوە بۆ عێراقییەکان

بەیاننامەیەک لە یانەی نەسڕەوە لەبارەی یارییەکەیان بەرامبەر شوڕتە

Yariga App

یاریگا –

کەمێک بەر لە ئێستا، یانەی نەسڕ بڵاویکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەشتی بەغدا ناکات.

یانەی نەسڕ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ نەخۆشکەوتووە و ناتوانێت لەگەڵ شاندی یانەکە گەشتی بەغدا بکات.

لە بەیاننامەکەی نەسڕدا هاتووە

کریستیانۆ رۆنالدۆ، کاپتنی یانەکە نەخۆشکەوتووە، دوای چەندین پشکنین، تیمی پزیشکی بڕیاریداوە، رۆنالدۆ پێویستی بە حەسانەوەیە و ناتوانێت لەگەڵ شاندی یانەکە گەشت بکات.

سبەی دووشەممە، لە گەڕی یەکەمی خولی بژاردەی یانەکانی ئاسیا، شوڕتە و نەسڕ لە یاریگای مەدینە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

پێشتر فەهد جلعودی، رۆژنامەنووسێکی سعووی ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکەی شوڕتە و نەسڕ لە بەغدا راگەیاندبوو.

رۆژنامە سعوودییەکە لە لێدوانێکیدا لەبارەی هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ عێراق رایگەیاندبوو

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یارییەکەی شوڕتە و نەسڕ ئامادە دەبێت و دێتە بەغدا، لە سەرووی لیستی یاریزانانی نەسڕ دەبێت بۆ ئەو یارییە.

هەموو شتێک بزانە؛ نرخی بلیت، هاتووچۆ و هۆتێل بۆ یاریی لووتکەی شوڕتە و نەسڕ لە بەغدا

لە بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگادا، نرخی بلیتی یارییەکە بەسەر چەند کاتێگۆرییەک دابەشکراوە و نرخی گرانترین بلیت دەگاتە 50 هەزار دینار.

نرخی بلیتەکان بەمشێوەی خوارەوەیە؛

کاتێگۆری یەک: 25 هەزار دینار

کاتێگۆری دوو: 15 هەزار دینار

زۆنی ڤی ئای پی (VIP): 50 هەزار دینار (ناوەڕاستی یاریگا)

بابەتی زیاتر

Back to top button