ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاری جیڕۆنا V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یاری دێربی كاتالونیا جیڕۆنا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە جیڕۆنا لە یاریگای مۆنتیلیڤی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

جیڕۆنا كە وەرزی رابردوو ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و بەشداری یارییەكانی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە دەكات، لە وەرزی نوێی لالیگا لە كۆی چوار یاری لە دوو یاریدا بەرامبەر یانەكانی ئۆساسونا و سێڤییا براوە بووە و بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید تووشی دۆڕانێكی قورس بوو، بەرامبەر ریال بێتیسیش یەكسان بوو.

لە دوای رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا دەچێتە فەڕەنسا و لە یەكەم یاری چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاریی دەكات.

بارسێلۆنا بە راهێنەرایەتیكردنی هانزی فلیك بە چوار بردنەوەی لەسەر یەك دەستیان بە وەرزی نوێی لالیگا كرد و لە سەرجەم یارییەكاندا بەرامبەر یانەكانی ڤالێنسیا، ئاتلێتیك بلباو، رایۆ ڤاییكانۆ و ریال ڤایادۆلید براوە بوون.

بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی وەرزی 2024/25ی لالیگا دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

جیڕۆنا بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەرووی بارسێلۆنای پێشنەگ دەبێتەوە و تەنیا لە تواناكانی یانگێل هێرێرا بێ بەش دەبێت.

ئۆریۆل رۆمیۆ بەرامبەر یانەكەی وەرزی رابردووی یاریی دەكات.

لەبەرامبەردا بارسێلۆنا تواناكانی گاڤی ئەستێرەی لاوی یانەكەی بۆ گەڕایەوە، دوای ئەوەی لە مانگی نۆڤێمبەری رابردوو تووشی پێكانێكی درێژخایەن بوو، بە تەواوی ئامادە نییە بۆ یاریكردن، بەلام گەڕاوەتەوە راهێنانە بەكۆمەڵەكانی یانەكەی.

یانە كەتەلۆنییەكە بە بێ هەریەك لە فێرمین لۆپێز، مارك بێرناڵ، ئاندرێس كریستێنسن ، رۆنالد ئاراوخۆ و فرێنكی دی یۆنگ رووبەرووی یانە هاوشارییەكەی دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

جیڕۆنا

گازانیا

فرانسێس، لۆپێز، بلیند، گوتێرێز

سۆلیس، رۆمیۆ، مارتن

تسینگاكۆف، رۆیز، جیڵ

بارسێلۆنا

شتیگن

كۆندی، كوبارسی، ئینیگۆ مارتینێز، بالدێ

كاسادۆ ، پێدری

یامال، ئۆلمۆ، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

بابەتی زیاتر

Back to top button