ئاسیاعێراقگرنگترین

بەرپرسێکی باڵای یانەی شوڕتە هۆشداری بە هەوادارانی رۆناڵدۆ دەدات

تەواوی وردەکارییەکان بۆ تۆڕی وەرزشی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی شوڕتە کەوتووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە و بەرپرسێکی باڵای یانەکە، دوا ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە یانەی نەسڕی سعوودی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا دەکات.

عودەی روبێعی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی شوڕتە تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ یاریگا ئاشکرا دەکات

تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ گەیشتنی شاندی نەسڕ کراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، تەواوی ئامادەکارییەکانی هەردوو رۆژەکە تەواوکراون.

هەوادارێکی زۆری وەرزشی هەوڵی بەدەستهێنانی بلیتی یارییەکەیان داوە، ئێمەش چاوەڕێی ئەوەمان دەکرد، چونکە داواکارییەکی زۆر لەسەر یارییەکە هەیە و سەردانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ بەغدا، رووداوێکی نائاساییە.

ئەندامەکەی دەستەی کارگێڕی شوڕتە، هۆشدارییەکی توند دەداتە ئەوانەی بلیتی یارییەکەیان بەدەستنەهێناوە و وردەکارییەکانی دەخاتەڕوو

ئێمە لە فرۆشتنی بلیتەکان لە بازاڕی رەش نین، بلیتەکان بە نرخێکی هەرزان بەردەستن و تەنیا لەو شوێنانەی دیارییکراون، لە فرۆشتنییان بەرپرسین. بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین بلیتەکان زیاتر لەوەی دیاریکراوە، بفرۆشرێن. چونکە دەمانەوێت لە چوونە ژوورەوەی هاندەران دڵنیاببینەوە، ئەمەش بەگوێرەی پلانێکی داڕێژراو دەبێت.

عودەی روبێعی لەڕێگەی یاریگاوە داوایەک ئاڕاستەی هاندەران و هەواداران دەکات

ئەم یارییە بۆ عێراق زۆر گرنگە و دەبێ هەموو شتێک لەبەرچاو بگرین، سەرکەوتنمان لە میوانداریکردنی نەسڕ، دەرفەتەکانی گەڕاندنەوەی تەواوی یارییەکانی هەڵبژاردە و یانەکانی عێراق بۆ یاریگاکانمان زۆر زیاد دەکات.

سبەی کاتژمێر 19:00 لە یاریگای مەدینە و لەگەڕی یەکەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شوڕتە میوانداری نەسڕ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button