ئیسپانیاگرنگترین

رۆژنامەیەکی کاتالونی گاڵتە بە ریال مەدرید دەکات

''باشترین یاریزانی یارییەکە ڤینی و ئێمباپێ نین''

Yariga App

یاریگا –

شەڕی ساردی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە ئیسپانیا هەرگیز کۆتایی نایەت، میدیاکانی هەردوولا بەردەوام بۆیەکتر لە بۆسەدان.

ریال مەدرید بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ریال سۆسیدادی بردەوە، هەریەکە لە ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان ئێمباپێ گۆڵەکانی یارییەکەیان بە لێدانی سزا کرد.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆی نزیک ەل بارسا، بە تەنزەوە کاریکاتێرێکی دروستکردووە و گاڵتەی بە بردنەوەکە دەکات.

رۆژنامەکە لە پلاتفۆڕمی ئێکس وێنەی کەسێکی بڵاوکردووەتەوە، درێسی ریال مەدریدی پۆشیوە و خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرتووە، بە تەنزەوە لەسەری نووسیوە

لێدانی سزا، باشترین یاریزانی یارییەکە بوو.

ریال سۆسیداد بەدرێژایی یارییەکە پشتی بە هێرشی پێچەوانە بەستبوو و چەند جارێک لە گۆڵکردن نزیک بوو، بە تایبەت دوو هەوڵی لوکا سۆچیچ و شیراڵدۆ بەیکەر، کە هەردووکیان بەر ستوون کەوتن.

تیمەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی لە پلەی دووەمدا، بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگدار، کە بڕیارە ئەمشەو بەرامبەر جیڕۆنا یاریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button