ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دوایین زانیاری لەبارەی مانەوەی کیمیچ لە بایرن میونشن

Yariga App

یاریگا –

زانیاریی نوێ و جیاواز گەشت لەبارەی بابەتی مانەوەی جۆشوا کیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن.

ماوەیەکە دەنگۆی زۆر هەن کە ئەو یاریزانە لەدوای ئەم وەرزەوە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و وەک یاریزانی ئازاد دەڕوات.

بەهێزترین دەنگۆکانیش بە یانەی بارسێلۆناوە دەیانبەستەوە.

لە ئێستادا زانیارییەکان شتێکی دیکە دەڵێن و فلۆریان پلێتینبێرگی رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە کە ئەستێرە ئەڵمانییەکە جەختیکردووەتەوە لە ویستی خۆی بۆ دانیشتن لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی و گفتوگۆ لەبارەی درێژترکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ دوای 2025.

یاریزانە 29 ساڵانەکە وەرزی رابردوو لە 28 یاریی بۆندزلیگا بەشداریکرد. کیمیچ یەکێکە لە دیارترین یاریزانە دێرینەکانی ئێستای بایرن کە ماوەی نۆ ساڵە لەو یانەیە بەردەوامە.

ڤینسنت کۆمپانی نایەوێ لە ئێستادا لەدەستی بدا و دەیەێ سوود لە ئەزموونە زۆرەکەی وەربگرێت بۆ پرۆژەکەی لە بایرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button