ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لە مێژووی بۆندسلیگادا تەنیا کلۆزە لەپێشەوەی هاری کەینە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن بە سەرکردایەتی هاری کەین بەردەوامە لە دەستپێکە باشەکەی و ئەمشەویش بە بردنەوەیەکی پڕ گۆڵ لە هولشتاین کیل توانیان سێ خاڵیتر کۆبکەنەوە.

باڤارییەکان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بە نیودەرزن گۆڵ خاوەنماڵیان گۆڵبارانکرد و هێرشبەرە ئینگلیزیەکە هاتریکی تۆمارکرد.

بەو گۆڵانە، کەین توانی تۆڕی سەرجەم یانە دژبەرەکانی رووبەڕووی بوونەتەوە بهەژێنێ کە 18 یانەی جیاوازن. تاکە یاریزان لە مێژووی بۆندسلیگا زۆرترین گۆڵی لە یانە جیاوازەکان کردبێ، میرۆسلاف کلۆزەی ئەڵمانیە کە بەرامبەر 28 یانەی دژبەر تۆماریکردبووە.

کەین ئێستا خاوەنی چوارگۆڵە و بە هاوبەشی لەگەڵ ئاندرێ کراماریچی کرواتی لە یانەی هۆفنهایم خاوەنی زۆرترین گۆڵن لەوەتەی وەرزەکە لە خولی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە.

بایرن هەر سێ یاریی وەرزەکەی بردووەتەوە و هیچ کام لە رکابەرەکانی نەیانتوانیوە ئەوە ئەنجام بدەن. هەر بۆیە پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button