سعوودیەعێراقگرنگترین

هانده‌رانی شوڕته‌ سوپرایزێکیان بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادە کردووە

لە خولەکی 10 هاواری ناوی مێسی دەکەن

Yariga App

یاریگا

هانده‌رانی شوڕته‌ بۆ یارییەکەی رۆژی دووشەممە سوپرایزێکیان بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادە کردووە.

دەستەی هاندەرانی بارسێلۆنا لە عێراق لە سۆشیاڵ میدیا رایانگەیاندووە، لەگەڵ بەشێک لە هاندەران رێککەوتوون، بۆ یارییەکەی رۆژی دووشەممە بەرامبەر نەسڕی سعوودی، لە خولەکی 10 هەموویان بەیەکەوە هاواری ناوی لیۆنێل مێسی رکابەری لەمێژینەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکەن.

دەستەی هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا لە عێراق لە فەیسبووک رایگەیاندووە، داوا لە هەموو هاندەران دەکەین جا هاندەری یانەی شوڕته‌ بیت یان نا، پێویستە هانی یانە عێراقییەکەمان بدەین، رێککەوتنێکی تەواو لە نێوان هاندەرانماندا هه‌یه‌ و بڕیاریانداوە له‌ خوله‌كی 10ـی یارییه‌كه‌ هه‌موومان هاوار بکەین ‘مێسی، مێسی، مێسی’، بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر دروون و سەرنجی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دروست بکەین.

لەوەتەی سەرەتای ساڵی 2023 کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە سعوودیە یاریی دەکات، هاندەرانی بەشێک لە یانەکانی سعوودیە لەکاتی یارییەکانیان بەرامبەر نەسڕ هاواری ناوی مێسی دەکەن، بەتایبەتی هاندەرانی هیلال هەمیشە هەوڵی هەڵچوونی دۆن دەکەن، کە هەندێکجار بووەتە هۆی تووڕەبوونی دۆن و کاردانەوەی هەبووە.

مەحموود ئەبو تەمن، سەرۆکی لێژنەی باڵای ئەمنی یاریی شوڕتە و نەسڕ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە یاریگای مەدینە بەڕێوەچوو، لەبارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ رێکخستنی یارییە مێژووییەکەی دووشەممە گوتی :’پێویستە هەموو لایەک هاوکاری یەکتری بکەین بۆ ئەوەی ناوبانگ و شکۆی وڵاتەکەمان بپارێزین’.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بڕیاریداوە 600 خۆبەخش بۆ خاوێنکردنەوەی یاریگای مەدینە بنێرێت، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە میوانداریی یارییەکەی رۆژی دووشەممە بکەن، کە پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 30 هەزار هاندەر لەو یاریگایە بۆ بینینی یارییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button