ئه‌ڵمانیائیسپانیا

ریاڵ مەدرید لە ئەلفۆنسۆ دەیڤز نزیک بووەتەوە

Yariga App

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ ئەلفۆنسۆ دەیڤز بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بێ بەرامبەر بە خواستن پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.

بایەرن ماوەیەکی زۆرە هەوڵی تازەکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە کەنەدییەکە دەدەن بەڵام بێ هوودە بوون و رەنگە هەرگیز روو نەدات. بەگوێرەی رۆژنامی ئاسی ئیسپانی، ئێستا ئەو یاریزانە لە هەموو کات نزیکترە لە رێککەوتن لەگەڵ ریاڵ مەدرید.

ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی زستانەوە مافی ئەوەی دەبێت رێککەوتنەکان بکات بە فەرمی لەگەڵ دەیڤز بەهۆی ئەوەی کەمتر لە شەش مانگ دەمێنێت بەسەر تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەرن.

سیاسەتی نوێی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە مەدرید بووەتە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی یاریزانان بێ بەرامبەر و کۆتا یاریزانیش هاوینی ئەمساڵ بوو کاتێک کیلیان ئێمباپێ بێ بەرامبەر پەیوەندی پێوەکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button