یاریگا –
لێژنەی باڵای ئەمنی یاریی شوڕتە و نەسڕ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی دوایین ئامادەکارییەکانیانی بۆ میوانداریکردنی یارییە مێژووییەکە کرد.
مەحموود ئەبو تەمن، سەرۆکی لێژنەی باڵای ئەمنی یاریی شوڕتە و نەسڕ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە یاریگای مەدینە بەڕێوەچوو، لەبارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ رێکخستنی یارییە مێژووییەکەی دووشەممە گوتی :’پێویستە هەموو لایەک هاوکاری یەکتری بکەین بۆ ئەوەی ناوبانگ و شکۆی وڵاتەکەمان بپارێزین’.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بڕیاریداوە 600 خۆبەخش بۆ خاوێنکردنەوەی یاریگای مەدینە بنێرێت، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە میوانداریی یارییەکەی رۆژی دووشەممە بکەن، کە پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 30 هەزار هاندەر لەو یاریگایە بۆ بینینی یارییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەبن.