ئاسیاعێراقگرنگترین

حکومەتی عێراق رووبەڕووی کێشەیەکی قووڵی شاندی نەسڕی سعوودی بووەتەوە

''ناتوانێت لە هۆتێلێک کۆییان بکاتەوە''

Yariga App

یاریگا –

حکومەتی عێراقی لەڕێگەی وەزارەتی وەرزش و لاوان هاوشان لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، تەواوی ئامادەکارییەکانیان بۆ یاریی نێوان شوڕتە و نەسڕ تەواوکردووە.

بڕیارە یەکشەممە، شاندی نەسڕ بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و دووشەممە لە یاریگای مەدینە، لە گەڕی یەکەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ببێتە میوانی شوڕتە.

حکومەتی عێراق رووبەڕووی کێشەیەکی قووڵ بووەتەوە، چونکە ناتوانێت تەواوی ئەندامانی شاندی نەسڕ لە هۆتێلێک کۆبکاتەوە.

حوسام حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق روونیکردووەتەوە، شاندەکەی نەسڕ لە 106 کەس پێکهاتووە و بڕیارە شاندەکە بەیانیی رۆژی یەکشەممە بگاتە بەغدا

کێشەمان لە کۆکردنەوەی تەواوی ئەندامانی نەسڕ لە یەک هۆتێلدا هەیە، چونکە هیچ هۆتێلێک لە بەغدا توانای لە میوانداریکردنی 106 کەسی نییە. بۆیە ناچارین شاندەکە بەسەر چەند هۆتێلێک دابەش بکەین.

شاندەکەی نەسڕ لە یاریزانان، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و چەند رۆژنامەنووسێک پێکهاتووە، پێشبینی دەکرێت، هۆتێلی گۆڵدن تولیپ (رەشیدی کۆن) ببێتە ناوەندی مانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی، هۆتێلی رۆتانا بابلیش ببێتە ناوەندی ماونەوەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و رۆژنامەنووسان.

بابەتی زیاتر

Back to top button