ئیسپانیاگرنگترین

خاڤێیر تێباس به‌توندی دژی به‌رێوه‌چوونی مۆندیالی یانه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

خافێر تێباس سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لالیگا، بۆ سێیه‌م رۆژ له‌ لوتکەی تۆپی پێی کە لەلایەن خولی پورتوگالی لە شاری پۆرتۆ رێکخرابوو، ئاماده‌بوو.

له‌باره‌ی زۆری یارییه‌كان و خشته‌ی یارییه‌كانی تۆپی پێ پرسیاری شێوازه‌ نوێیه‌كه‌ی و مۆندیالی یانه‌كان ئاراسته‌ی تێباس كرا به‌ توندی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و گوتی، پێش بڕیاردان، دەبێت کۆببینەوە، رێکبکەوین و دانیشین بۆ دانوستان لەگەڵ ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە، بڕیاره‌كه‌ لێكلۆلینه‌وه‌ی ووردی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، مۆندیالی یانەکان به‌بێ بنه‌ما ژماره‌ی یانه‌كانی زیاد كردووه‌، پاڵەوانێتییەکە بۆ کۆکردنەوەی پارەی زیاتر ده‌كرێت، نزیکەی 2 ملیار دۆلار داهاتی ده‌بێت و ئه‌ویش 20%ی بۆ یانەکان دەبێت، بۆ ئه‌وانه‌یه‌ کە بەشداری دەکەن، كه‌ ئەمە جیاوازییەکی ئابووری گەورەتر لە خولەكان لە نێوان یانە گەورەکان و ئەوانی دیکەدا دروست دەکات و ئەوەش کاریگەری لەسەر توانای رکابەری دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، جیاوازییه‌كی دیكه‌ش دروست ده‌كات بەو مانایەیە کە 200 یاریزانی تۆپی پێ لە پاڵەوانێتییە سەرەکییەکانی وه‌ك چامپیۆنزلیگ و مۆندیالی یانه‌كان یاریی ده‌كه‌ن، ئەو پارەی زیادکراوە بۆ ئەوان دەڕوات و لە ئەوروپا زیاتر لە 50 هەزار یاریزانی پیشەگەرمان هەیە، ئەو 200 یاریزانه‌ سوودمه‌ند ده‌بن و  پارەی زیاتریان بۆ خەرج ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش لەسەر حیسابی تەندروستی خۆیانه‌، كه‌ هیچ پشووێك وه‌رناگرن.

باسی له‌وه‌شكرد، زیادكرنی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ یاریزانه‌كان مانای چییە، سیسته‌می تۆپی پێ تێكده‌چێت،ئه‌و یاریزانانه‌ی ئه‌و پاره‌ زیاده‌ وه‌رده‌گرن دەتوانن لەبری چوار ئۆتۆمبێل فێراری پێنجی بکڕن، یان خانوویەکی گەورەتریان هه‌بێت، ئایا ئەوە ئەوەیە کە ئێمە له‌ تۆپی پێدا دەمانەوێت؟

له‌ كۆتاییدا گوتی، جامی جیهانی یانەکان، لەسەر ئاستی پێشبڕکێکان، هاوینی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات، ئەمەش بەو مانایەیە کە ساڵنامەی ناوخۆیی خوله‌كان بەرتەسک ده‌كاته‌وه‌، كه‌م تا زۆر له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو، سیسته‌می به‌رێوه‌چوونی تۆپی پێ سه‌ركه‌تووبووه‌، به‌ڵام بەهۆی مۆندیالی یانه‌كان له‌ناو ده‌چێت و شتەکان بەبێ بیرکردنەوە ده‌كرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button