ئیسپانیاگرنگترین

چەندین بڕیاری توند لە شارەوانی مەدریدەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ

چیدیکە نابێت بەمشێوەیە کارەکان رێکبخەن

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید تەواوی کۆنسێرتەکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دوادەخات.

بەهۆی سەرپێچییەکانی بەرزی دەنگ و ژاوە ژاو، ریال مەدرید ناچارکراوە، پابەندی یاساکانی شارەوانی مەدرید بێت، بۆیە تەواوی کۆنسێرتەکانی ماوەی داهاتووی دواخستووە.

سەرەڕای نۆژەنکردنەوە و دانانی سیستمی بەرپەرچدانەوەی دەنگ، بەڵام هێشتا لەگەڵ یاساکانی شارەوانی مەدرید هاوتەریب نییە.

بڕیاربوو دێلافوێنتێ، گۆرانیبێژی ئیسپانی لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی داهاتوو، کۆنسێرتێکی گەورە لە بێرنابیۆ بکات، بەڵام بەهۆی کەموکوڕییەکان سیستمی دەنگ، کۆنسێرتەکە بۆ ماوەیەکی نادیار دوادەخرێت.

جیا لە دێلافوێنتێ، هەریەکە لە ئایتانا و گروپی K Pop کۆنسێرتییان لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم و دیسێمبەر/کانوونی یەکەم کۆنسێرتییان هەبوو، ئەوانیش دوادەخرێن.

ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکدا روونیکردووەتەوە

بڕیارمانداوە، تەواوی کۆنسێرت و بۆنەکانی بێرنابیۆ بۆ ماوەیەکی نادیار دوابخەین. ئەم بڕیارە بەشێکە لە کۆمەڵێک رێوشوێنی دیکە، تاوەکو لەگەڵ یاساکانی شارەوانی مەدرید بگونجێین.

پێشتر چەندین کۆنسێرتی گەورە لە بێرنابیۆ کراون، دیارترینیان کۆنسێرتی تایلەر سویفت، رۆڵینگ ستۆنس، سپرینگستێن و U2 بوون.

نۆژەنکردنەوە و نوێکردنەوەی بێرنابیۆ لە ساڵی 2019 دەستپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. پێشبینی دەکرێت بێرنابیۆ چەندین یاریی تۆپی پێی ئەمریکی بۆ وەرزی 2025-2026 لەخۆبگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button