ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: یەکەم و دواجارە لەگەڵ تێباس هاوڕابم

پێپ باسی سەرپێچییەکانی دارایی مان سیتی دەکات و کۆمەڵێک وردەکاری دەخاتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی پێی وایە، زۆربەی یانەکانی پرێمەرلیگ دەیانەوێت مان سیتی سزابدرێت.

بڕیارە دووشەممە، لیژنەیەکی سەربەخۆ گوێ لە وەڵامەکانی مانچێستەر سیتی لەبارەی 115 سەرپێچی دارایی دەگرێت. یانەکانی پرێمەرلیگ چاوەڕێی سزاکانی لیژنەکە دەکەن.

گواردیۆلا پێی وایە قسەکانی خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا راستن، کاتێک دەڵێت، زۆربەی یانەکانی پرێمەرلیگ چاوییان لە سزادانی مانچێستەر سیتییە.

ئەگەر مانچێستەر سیتی نەیتوانی بڕوایەکی تەواو لەلای لیژنەکە دروستبکات، رەنگە رووبەڕووی سزای توند ببێتەوە. ئەگەرەکان زۆرن، لەوانەیە خاڵی لێ کەمبکرێتەوە و ئەگەر سزاکە زۆر توند بێت، ئەگەر دابەزاندنی بۆ چامپیۆنشیپ هەیە.

تێباس یەکێکە لەوانەی زۆرترین رەخنە لە خاوەندارێتی مانچێستەر سیتی دەگرێت، دوا لێدوانی بۆ رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ کاردانەوەی دروستکردووە

زۆربەی یانەکانی پرێمەرلیگ پێیان وایە، دەبێ مانچێستەر سیتی سزابدرێت.

گواردیۆلا لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکەیان بەرامبەر برێنتفۆرد روونیکردەوە، رکابەرانی مان سیتی چاوەڕێی سزان

رەنگە قسەکەی تێباس دروست بێت، چونکە تەواوی یانەکانی پرێمەرلیگ چاوییان لە سزادانی ئێمەیە، یەکەمجارە لەگەڵ تێباس هاوڕا بم و هیوادارم دواجارم بێت، بە تەواوی لەگەڵ تێباس هاوڕام.

پێم وایە هیچ کارێکی هەڵەمان نەکردووە و دەبێ چاوەڕێ بکەین. بەڵام شتێک هەیە لێی تێناگەم، ئایا تێباس پارێزەرە، یاخود یانەکانی پرێمەرلیگ پارێزەرن!.

گواردیۆلا دڵخۆشە بەوەی لیژنەیەکی سەربەخۆ گوێ لە روونکردنەوەی مانچێستەر سیتی لەبارەی سەرپێچییەکان دەگرێت، دوای تێپەڕبوونی 18 مانگ بەسەر تۆمەتبارکردنی یانەکە. گواردیۆلا دەڵێت ئەم بابەتە لەگەڵ یاریزانان باس ناکرێت

هیوادارم کەیسەکە زوو یەکلاییبکرێتەوە، ئێمە پارێزەر نین، ئێرلینگ هالاند پارێزەر نییە، بۆیە ئەم بابەتەی لەگەڵدا باس ناکرێت. بڕیارەکان هەرچییەک بن، پێی پابەند دەبین. دەزانم دەنگۆی زۆر دروست دەبن، بەڵام هیوادارم زوو تەواو بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button