یاریگا –
ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئەمریكا ئامانجەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی ئاشكرا كرد.
لە ماوەی رابردوودا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریكا ماوریسیۆ پۆچێتینۆی وەك راهێنەری نوێی هەڵبژاردەكەی دیاریكرد و تاوەكو ساڵی 2026 راهێنەرە ئەرجەنتینیەكە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریكا دەبێت.
“We need to believe that we can win.”
Pochettino is thinking big ahead of 2026 🗣️ pic.twitter.com/wXV4MtYdkB
— U.S. Soccer Men’s National Team (@USMNT) September 13, 2024
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ناساندنی وەك راهێنەری ئەمریكا پۆچێتینۆ گوتی:
پێوویستە بڕوامان بە توانای خۆمان هەبێت، نەك تەنیا بۆ بردنەوەی یارییەك، بەڵكو بۆ بردنەوەی مۆندیالی ساڵی 2026.
دەمانەوێت یاریزانەكان لە رۆژی یەكەمدا بگەن و بیر لە شتە گەورەكان بكەنەوە، وەك بردنەوەی مۆندیال و هەموو هەوڵ و توانەیەكی خۆیان پێشكەش بكەن.
ئێمە وەك ستافی راهێنەران دەمانەوێت یارییەكی تۆپی پێی نایاب بكەین، بۆ ئەوەی هاندەرەكانمان رازی بكەین كە هانمان بدەن.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 13 مانگی داهاتوو لە یارییەكی دۆستانەدا ئەمریكا رووبەڕووی پەنەما ببێتەوە.