ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

سڵۆت بۆ رۆژنامه‌نووسان: پرسیاری بێزاركه‌ر ده‌كه‌ن، وەڵامێکی بێزارکەر دەدەمەوە

گرنگ نییە محەمەد سەڵاح  دەربارەی داهاتووی چی دەڵێت

Yariga App

یاریگا –

ئارنه‌ سڵۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌ باره‌ی داهاتووی محه‌مه‌د سه‌لاح و ڤاندایك هاته‌ ده‌نگ و باسی پێكانی یاریزانانی یانه‌كه‌ی كرد.

ئارن سڵۆت پێش یارییان به‌رامبه‌ر نۆتینگهام فۆرست به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد و گوتی،

ده‌ڵێت، بۆ من گرنگ نییە، میدیاکاندا چی له‌ باره‌ی سه‌ڵاح و ڤاندایك ده‌ڵێن، گرنگە چۆن یاری دەکەن، هه‌ردوو یاریزان، ئاستێکی به‌رزیان نیشانداوه‌ دوو یاریزانی گرنگن بۆ یانه‌كه‌، پرسیارێكی بێزارکەره‌، ئێمە لێرە باسی گرێبەست ناکەین.

سەبارەت بە فێدریکۆ کیێزا، راهێنه‌ره‌كه‌ی لیڤه‌رپوول گوتی،

كیێزا 3 یان 4 جار مەشقی کردووە، بۆیە با بزانین ئەمڕۆ چۆن دەبێت چونکە زیاتر لە 20 یاریزانمان له‌به‌رده‌سته‌.

سڵۆت باسی پێکانەکەی هارڤی ئیلییۆت کرد و گوتی،

پێکانەکەی هارڤی نائومێدی بوو بۆ ئەو و بۆ ئێمەش، زۆر یاری نەکرد، بەڵام بەشداریكردنی له‌سه‌ره‌تای وه‌رز بەراستی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.

سەبارەت بە پێکانەکانی ماك ئالیسته‌ر گوتی، مەک ئەلیستەر لەگەڵ ئێمە مەشق و راهێنانەکانی كردووه‌، به‌ڵام ده‌بێت كاتی پێبده‌ین

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ سڵۆت، راهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ گوتی،

ناتوانیت چاوەڕێی ئەوە بکەیت لە ماوەی چوار هەفتەدا هەمان ئه‌و پەیوەندییه‌ی یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ کلۆپ هه‌یان بوو له‌گه‌ڵ منیش هه‌مان په‌یوه‌ندیان هه‌بێت، ئه‌و نۆ ساڵ له‌گه‌ڵیان بوو، بەڵام ئەوە کاری هەموومانە پێکەوە کاربکەین و یەکتر بناسین و هەوڵبدەین ئاستێکی باش پێشکەش بکەین.

لە کۆتاییدا گوتی،

گومانم نییە پەیوەندی یاریزانەکان لەگەڵ کلۆپ بەهێزترە، چونکە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵی بوون، بەڵام ده‌بێت هەمان پەیوەندی دروست بکەین، ئێمە بە باشی دەستمان پێکردووە بەڵام زۆر شت هەیە ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button