ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

به‌هۆی هاورێیه‌كی باوكی، هالاند به‌شداری یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ناكات

Yariga App

یاریگا –

به‌هۆی مردنی هاورێیه‌كی باوكی، مانچێسته‌ر سیتی رێگه‌ به‌ هالاند ده‌دات به‌رامبه‌ر برێنفۆرد یاریی ناكات

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی رێگەی بە ئێرلینگ هالاند داوە لە یارییەکەیان بەرامبەر برێنتفۆرد لە خولی ئینگلیزیدا بەشداری نەکات.

ئه‌مرۆ  شەممە، لە خولی نایابی ئینگلیزی، مان سیتی له‌ كاتژمێر 05:00 میوانداری برێنتفۆرد دەکات.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشكرایكرد، مانچێسته‌ر سیتی رێگە بە هالاند هێرشبەری تیپه‌كه‌ی دەدات لە یاریی به‌رامبه‌ربرێنتفۆرد، به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ نه‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی، مردنی هاوڕێیەکی نزیکی باوكی یاریزانه‌كه‌.

هالاند بەدەست لەدەستدانی هاوڕێیەکی نزیکی خێزانەکەیەوە دەناڵێنێت بەناوی ئیڤار ئیگا کە هاوڕێیەتییەکی نزیكی باوکی هەبووە، په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ هالاند زۆرباش بووه‌.

ئەو پیاوە کە لە تەمەنی 59 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، هاوکات هاوڕێیەکی نزیکی هالاند بووە و ئەو هێرشبەرە پێشتر بە مامە ناوی دەبرد.

ئیڤار ئیگا لە مانگی تەمموزی 2022 ئامادەی ئاهه‌نگی پێشکەشکردنی هالاند بوو لەگەڵ مانچێسته‌ سیتی و وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ یاریزانه‌كه‌،  بەشداری ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونی ساڵی رابردووی کرد.

له‌ باره‌ی ماڵئاوایی كردنی ئیڤار، هالاند دەڵێت: تۆ ئەفسانەیەکیت، وشەکان ناتوانن وەسفی ئەوە بکەن کە چەندە بیرت ده‌كه‌م.

بابەتی زیاتر

Back to top button