ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ گواردیۆلا ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەک ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا ماوەی دوورکەوتنەوەی ناتان ئاکێی هۆڵەندی لە یاریکردن ئاشکرا دەکات.

سێشەممەی رابردوو ئاکێ بەشداری لە یاریی لووتکەی گەڕی دووەمی نەیشنزلیگ بەرامبەر ئەڵمانیا کرد. ئاکێ لە یارییەکە تووشی پێکانی ران بوو، دەستبەجێ گۆڕانکاری پێکرا.

پێکانەکەی ئاکێ بەرامبەر ئەڵمانیا

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە رۆژێک دواتر گەڕایەوە مانچێستەر، پشکنینی پزیشکی وردی بۆ کرا تا وردەکاری پێکانەکەی بزانرێت.

ئەمڕۆ پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی برێنتفۆرد ئاشکرایکرد، ئاکێ بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە بۆ ماوەی مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت.

پێکانی ئاکێ لەم کاتەدا گورزێکی کوشندەیە بۆ تیپەکەی گواردیۆلا، چونکە خشتەی یارییەکان جەنجاڵە و رووبەڕووی یانەکانی برێنتفۆرد، ئینتەر میلان، ئارسیناڵ، واتفۆرد و نیوکاسڵ یونایتد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button