ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

تاوەکو 2033 دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

نیکۆلاس جاکسن گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2033 لەگەڵ چێڵسی نوێکردەوە.

چێڵسی لە بەیاننامەیەکدا، درێژکردنەوەی گرێبەستی جاکسنی بڵاوکردەوە و بەمەش دوو ساڵی دیکە خرایە سەر گرێبەستە کۆنەکەی.

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی بڵاوکردبووەوە.  لە دوای گواستنەوەی جاکسن لە هاوینی ساڵی رابردوو لە ڤیاڕیالەوە بۆ چێڵسی، بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا هەبوو، رێی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ماوەیەکی درێژ دەدا، ئێستا بڕگەکە جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو 2023 لە لەندەن دەمێنێتەوە.

جاکسن لە وەرزی رابردوودا 17 گۆڵی لەگەڵ چێڵسی کرد و لەم وەرزەشدا، گۆڵێک و ئەسیستێکی هەیە.

جاکسن یەکێکە لە بژاردە سەرەکییەکانی ئێنزۆ مارێسکا لە هێڵی پێشەوە، شان بە شانی کریستۆفەر ئێنکونکو، جواو فێلیکس، مارک گیو، دێڤید واشنتن.

لە ماوەی رابردوودا، چێڵسی گرێبەستی کۆڵ پاڵمەری تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 نوێکردەوە.

لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگدا، چێڵسی یەک یاری بردووەتەوە و لە یارییەکی دیکەشدا یەکسانبووە و یارییەکی دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button