ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ چارەنووسی بێڵینگهام و چوامێنی بۆ یارییەکەی سۆسیداد یەکلایی دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی جود بێڵینگهام و ئۆرێلیەن چوامێنی بۆ یارییەکەی ریال سۆسیداد یەکلایی کرایەوە.

سبەی شەممە لە یارییەکانی گەڕمی پێنجەمی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای ئانوێتا دەبێتە میوانی ریال سۆسیدا. مێرێنگی بە کۆکردنەوەی هەشت خاڵ پلەی دووەمی گرتووە و سۆسیدادیش بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ پلەی دوازدەیەمی گرتووە.

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە ئاشکرایکرد، هەریەکە لە جود بێڵینگهامی ئینگلیزی و ئۆرێلیەن چوامێنی فەرەنسی بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن.

بێڵینگهام و چوامێنی بەرامبەر ریال سۆسیداد یاریی ناکەن. جارێ زووە و ئامادە نین.

ریال مەدرید لەم وەرزە بەدەست زنجیرە پێکانێک دەناڵینێت، جیا لەو دوو یاریزانە بۆ یارییەکەی سبەی لە تواناکانی ئێدواردۆ کاماڤینگا، دەیڤد ئالابا، دانی سێبایۆس بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button