یاریگا –
رۆژنامەنووسێکی سعووی ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکەی شوڕتە و نەسڕ لە بەغدا یەکلا دەکاتەوە.
فەهد جلعودی، رۆژنامەنووسی سعوودی لە لێدوانێکیدا لەبارەی هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ عێراق دەڵێت :’کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یارییەکەی شوڕتە و نەسڕ ئامادە دەبێت و دێتە بەغدا، لە سەرووی لیستی یاریزانانی نەسڕ دەبێت بۆ ئەو یارییە’.
بڕیاربوو یاریی نێوان شوڕتە و نەسڕ رۆژی دووشەممە (16ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2024) لە یاریگای کەربەلای نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆکاری ئەمنی جیاوازەوە، یاریگاکە گۆڕا و یارییەکە لە یاریگای مەدینە دەکرێت.
هەموو شتێک بزانە؛ نرخی بلیت، هاتووچۆ و هۆتێل بۆ یاریی لووتکەی شوڕتە و نەسڕ لە بەغدا
لە بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگادا، نرخی بلیتی یارییەکە بەسەر چەند کاتێگۆرییەک دابەشکراوە و نرخی گرانترین بلیت دەگاتە 50 هەزار دینار.
بڕیارە دەستەی کارگێڕی یانەی شوڕتە بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک، بلیتەکان لە چەند بنکەیەکی فرۆشتنی دیاریکراو لە بەغدا، بەسڕە و هەولێر بەردەست بکات.