ئاسیاگرنگترین

یەکلاییبووەوە؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەشتی بەغدا دەکات

هەفتەی داهاتوو لە پایتەختی وڵاتی دوو رووبارەکە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا بە داواکەی یانەی نەسڕی سعوودی رازیبوو و یاریگای یارییەکەی بەرامبەر شوڕتە عێراقی گۆڕی.

بڕیاربوو یاریی نێوان شوڕتە و نەسڕ لە 16ی ئەم مانگە لە یاریگای کەربەلای نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆکاری ئەمنی جیاوازەوە، یاریگاکە گۆڕا و یارییەکە لە یاریگای مەدینە دەکرێت.

لە گەڕی یەکەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شوڕتە و نەسڕ لە یاریگای مەدینە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، نەسڕ بە هۆکاری ئەمنی داوای گۆڕینی یاریگاکەی کردووە، بۆیە ئامادەی گەشتکردن بۆ کەربەلا نەبووە.

شوڕته‌ له‌ كامه‌ ئاستی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ده‌ستنیشانكرا؟

یارییەکانی نەسڕ لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا
یارییەکانی شوڕتە لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا

بابەتی زیاتر

Back to top button