عێراقکوردستانگرنگترین

ئه‌مرۆ جامی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ست پێده‌كات

یانه‌كه‌ی سالگادۆ ئه‌مرۆ ده‌گاته‌ سلێمانی

Yariga App

یاریگا –

جامی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، به‌ به‌شداری یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و غازی باكور و ئیتیساڵات و یانه‌ی فورسان هیسپانیای ئیماراتی كه‌ مێشێل سالگادۆ خاوه‌نیه‌تی ركابه‌رییه‌كانی ده‌ست پێده‌كات.

جامی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پاڵه‌وانه‌تیه‌كی دۆستانه‌یه‌، بۆ ساڵی دوومه‌ له‌سه‌ر یه‌ك له‌ سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت، بڕیاره‌ ئه‌مرۆ یانه‌كه‌ی سالگادۆ بگاته‌ سلێمانی یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقی له‌سه‌ر یاریگای زانكۆ ده‌كات.

یه‌كه‌م یاریی جامی دۆستانه‌ ئه‌مرۆ كاتژمێر 04:00 له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئیتیساڵات و غازی باكور له‌سه‌ر یاریگای فه‌رمانده‌یی ده‌كرێت و براوه‌یان ده‌گاته‌ یاریی كۆتایی.

هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی یاریی دووه‌م له‌ نێوان یانه‌ی فورسان هیسپانیا و پێشمه‌رگه‌ له‌ یاریگای زانكۆ ده‌كرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ براوه‌یان ده‌گاته‌ یاریی كۆتایی.

رۆژی شه‌ممه‌ كاتژمێر 03:00 له‌ یاریگای فه‌رمانده‌یی دۆڕاوی یاریی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ دۆڕاوی یاریی دووه‌م بۆ دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

هه‌ر له‌هه‌مان رۆژ كاتژمێر 04:00 یاری كۆتایی له‌ نێوان براوه‌ی یاریی یه‌كه‌م و براوه‌ی یاریی دووه‌م له‌ یاریگای زانكۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.

میشێل سالگادۆ ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید، دەبێتە هەشتەمین ئەستێرەی تۆپی پێی ئەوروپا لەم ساڵانەی دواییدا سەردانی کوردستان بکات.

یانەی فورسان هیسپانیا یانەیەکی ئیماراتییە ساڵی 2020 لە دوبەی دامەزراوە، میشێل سالگادۆ و فەیسەڵ بێلهول سەرمایەداری ئیماڕاتی خاوەندارییەتی یانەکە دەکەن، یانەکە لە خولی پلەیەکی ئیماڕاتی یاریی دەکات.

سالگادۆ (48 ساڵان) بۆ ماوەی 10 ساڵ لە ماوەی 1999-2009 درێسی ریال مەدریدی پۆشیوە، دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و چوار نازناوی لالیگا و سێ جامی سوپەری ئیسپانیا و جامێکی سوپەری ئەوروپای لەگەڵ یانە مەدریدییەکە بەدەستهێناوە.

سالگادۆ کە جگە لە ریال مەدرید درێسی یانەکانی سێلتاڤیگۆ و بلاکبێرن رۆڤەرزی پۆشیوە و بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا خاوەنی 53 یاریی نێودەوڵەتییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button