ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا قیستی عوسمان دێمبێلێی لەکۆڵ دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا کۆتایی بە قەرزەکانی گواستنەوەی عوسمان دێمبێلێ فەڕەنسی دەهێنێت.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە هاوینی 2017 بەبڕی 135 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکە بارسێلۆنا بەشێوەی قیست و بە چەند ساڵێک پارەی گواستنەوەی یاریزانەکەی بە دۆرتموند دەدا.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا کۆتا قیستی گواستنەوەی عوسمانی بە دۆرتموند داوە، بە پاداشتە داراییەکانەوە تێچووی گواستنەوەی یاریزانەکە لەسەر یانە کاتالۆنییەکە 148 ملیۆن یۆرۆ بووە. ئێستا بارسا تەواوی پارەکەی بە یانە ئەڵمانییەکە داوە و هیچ بڕە پارەیەکی گرێبەستەکەی دێمبێلێ قەرزار نییە.

هێرشبەرە تەمەن 27 ساڵانییەکە هاوینی رابردوو بارسێلۆنای جێهێشت و بەبڕی 50 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کرد.

عوسمان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 185 یاریی بە درێسی بارسێلۆنا کرد. 40 گۆڵی کرد و 43 گۆڵیشی دروستکرد. سێ نازناوی لالیگا، دوو نازناوی جامی شای ئیسپانیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button