ئه‌وروپائیسپانیاتورکیاگرنگترین

مۆرینیۆ باسی ئاردا گوله‌ر و كارلۆ ئانچێلۆتی ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

مۆرینۆی راهێنەری یانه‌ی  فه‌نه‌رباچێ باسی یانه‌ی ریال مه‌درید و كارلۆ ئانچێلۆتی و ئاردا گوله‌ر ده‌كات.

مۆرینیۆ، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی ئێچ تی سپۆڕ ستایشی ئاردا گوله‌ری كرد و ده‌ڵێت، ئاردا کەسایەتییەکی گەورە و کواڵێتی جیاوازی هه‌یه‌، كاتێك یاریزانێك درێسی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌پۆشێت كلیله‌ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌روپێشچوون.

راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید گوتیشی، بۆ یاریکردن و كه‌سایه‌تی، یاریكردن له‌ ریال مه‌درید زۆر گرنگه‌، یاریزانەکان دەبێت لەوە تێبگەن کە زۆر باشن بۆیه‌ له‌ ریال یاری ده‌كه‌ن، نابێت بترسن.

مۆرینیۆ باسی له‌وه‌شكرد، گولەر تەمەنی ته‌نها 19 ساڵە، هه‌رچه‌نده‌ بۆ ماوه‌یه‌ك دووچاری پێكان بوو، به‌ڵام به‌باشی گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی یاریزانه‌كه‌ نیشان ده‌دات، یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی تورکیا و یاریکردن لە رووداوە گەورەکانی وەک  یۆرۆ، زۆر گرنگە بۆ ئەوەی هەست بە بەرپرسیارێتی بکات.

هەروەها مۆرینیۆ تیشکی خستۆتە سەر رۆڵی كارلۆ ئانچێلۆتی له‌ پێشكه‌وتنی ئاستی  گولەر و گوتی، ئانچێلۆتی راهێنه‌رێكی به‌ ئه‌زموونه‌ راهێنەرێکی گەورەیە ده‌بێت لێی فێربین، ئه‌و كاری گه‌وره‌ی كردووه‌.

مۆرینۆ باسی مێركاتۆی یانه‌ی ریال مه‌دریدی كردو رایگه‌یاند، گواستنەوەی گولەر ستراتیژیەتی باوەڕپێنەکراو بوو، تەنها گەورەترین یانەی جیهان دەتوانێت باشترین یاریزانی جیهان هەبێت.

له‌ كۆتاییدا گوتی، کاتێک باس لە گواستنەوەی 10 باشترین یاریزانی جیهان دەکرێت، یان ئەو دە یاریزانەی کە زۆرترین توانایان هەیە، کارێکی باوەڕپێنەکراوه‌ كه‌ زۆرینه‌یان له‌ ریال مه‌دریدن.

بابەتی زیاتر

Back to top button