ئه‌مریکاگرنگترین

🎥 | زللەکەی مارتینێز کاردانەوەی گەورەی دروستکردووە

وێنەگرێکی کۆڵۆمبی سکاڵا لەسەر مارتینێز تۆمار دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئەرجەنتین بە زللە لێدان لە وێنەگرێک تۆمەتبارکراوە.

لە یاریی رابردووی ئەرجەنتین بەرامبەر کۆڵۆمبیا 1-2، مارتینێز زللە (شەپڵاغە)ی لە وێنەگرێکی کۆڵۆمبی داوە. دوای تەواوبوونی یارییەکە جۆنی جاکسن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، دوای تەواوبوونی یارییەکە،لە مارتینێز نزیکبووەتەوە، بەڵام گۆڵپارێزەکەی ئاستۆن ڤیلا زللەیەکی لێدەدات و دەکەوێتە سەر زەوی.

وێنەگرەکە بە کەناڵی RCN Deportesی راگەیاندووە

لە هیچ و خۆڕاییەوە زللەیەکی لێدام، زۆر تووڕە بووم، چونکە هاوشێوەی ئەو، منیش خەریکی کاری خۆم بووم. ئەو خەریکی یارییکردنبوو منیش وێنەم دەگرت.

جاکسن پەیامێکیشی بۆ مارتینێز ناردووە

دیبوو، براکەم، چۆنیت؟ من جۆنی جاکسنم، ئەو کامێرامانەی لە یارییەکەی کۆڵۆمبیا هێرشتکردەسەر. دەمەوێت پێت بڵێم، براکەم هەموو شتێک باشە، هەموو یاریزانێک، یارییەکیان لە ژیاندا دۆڕاندووە. ئەم دۆڕانە بەلای تۆوە گەورەیە. بەڵام سەیری پێشەوەی خۆت بکە.

جاکسن کار بۆ کۆمپانیاییەک دەکات، کە وێنە و ڤیدیۆ دەفرۆشێتە کەناڵەکانی کاراکۆڵ و RCN.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کۆڵۆمبیا بەیاننامەیەکی لە دژی مارتینێز بڵاوکردووەتەوە و داوای لێکۆڵینەوە دەکەن

وەکو دامەزراوەیەکی رۆژنامەوانی کۆڵۆمبیا، داوا لە فیفا دەکەین، بەڕێز ئێمیلیانۆ دیبوو مارتینێز سزا بدات، چونکە ئەو سیمبوولی نەوەی نوێیە.

تاوەکو ئێستا یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور هیچ لێدوانێکدا لەبارەی رووداوەکە نەداوە.

ئەرجەنتین پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 دەکات. خاوەنی 18 خاڵە لە کۆی هەشت یاریدا و دوو خاڵ لە پێشەوەی کۆڵۆمبیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button