چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

هێنری رەخنەی توند لە جەنجاڵی خشتەی یارییەکان دەگرێت و باسی بێڵینگهام دەکات

''بەمشێوەیە کۆنتڕۆڵ ناکرێت''

Yariga App

یاریگا –

تێری هێنری، هێرشبەری پێشووی فەڕەنسا رەخنەی توند لە خشتەی یارییەکان دەگرێت.

فراوانکردنی پاڵەوانیەتییەکانی جامی جیهانی، جامی جیهانی یانەکان و چامپیۆنزلیگ، ئاستی تۆپی پێی بردووەتە قۆناخێکی نوێ و ژمارەی یارییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

هێنری پێی وایە، جود بێڵینگهام نموونەیەکی روونی قوربانی جەنجاڵی خشتەی یارییەکانە. بێڵینگهام تووشی پێکانی ماسوولکەی پێی راستی بووە، بەمەش بۆ ماوەی مانگێک لە یارییەکان دادەبڕێت، دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوودا، 42 یاریی بۆ ریال مەدرید کرد و پاشان بەشداری لە پاڵەوانیەتیی یۆرۆی 2024دا کرد.

بەلای ئێمەی بینەرەوە، شتێکی زۆر ناوازەیە، ئەو هەموو یارییە ببینیت، بەڵام من لێرەدا پاڵپشتی راهێنەران دەکەم، چونکە ژمارەی یارییەکان زۆرن، بەڕاستی کۆنتڕۆڵ ناکرێت و ژمارەکە زۆرە.

سەرەتای وەرزە، کەچی بێڵینگهام تووشی پێکان بوو. شتێکی زۆر ئەستەمە وەرزێکی قورس بەڕێبکەیت، پاشان یاریی بۆ هەڵبژاردەکەت بکەیت، دواتر لەکۆتایی وەرزدا، فیفا بە پاڵەوانیەتییەک چاوەڕێت دەکات. هەرچەندە من حەز بکەم یاریی میلان V لیڤەرپوول یاخود یاریی مانچێستەر سیتی V ئینتەر میلان ببینم، بەڵام لایەنی بەرهەمهێنانی یارییەکەش گرنگە، چونکە دەبێ یاریزانان بە باشترین شێوە ئامادەبن، تاوەکو ئاستی بەرز پێشکەش بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button