ئیتاڵیاگرنگترین

ماوریزیۆ ساری خەونی راهێنەرایەتی خۆی ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

ماوریزیۆ ساری خەونی راهێنەرایەتی خۆی ئاشکرادەکات و یانەیەکی دەرەوەی ئەرووپا ئەو خەونەیە بۆی.

ساری کە 34 ساڵ پێش ئێستا لە یانەی سیتیای وڵاتەکەیەوە کاروانی راهێنەرایەتی دەستیپێکرد، لە مێژووی خۆیدا ئەرکی زۆر یانەی ناوداری وەک ئیمپۆلی، ناپۆلی، چێڵسی، یوڤێنتوس و لازیۆی وەرگرتووە و کۆتا خار لەگەڵ لازیۆ بوو کە مانگی مارسی ئەم ساڵ وازهێنانی خۆی لەو یانەیە راگەیاند و ئێستا ئازادە بۆ وەرگرتنی ئۆفەری نوێ.

لە نوێترین لێدوانیدا کە فابریزۆ رۆمانۆ بەشێکی بڵاوکردووەتەوە، ساری سەرپەرشتیکردنی یانەی بۆکاجونیۆرزی ئەرجەنتین وەک خەونی خۆی دەبینێ کە راهێنەرایەتی ئەو یانەیە بکات و وتی

بوون بە راهێنەری بۆکاجونیۆرز بۆ من خەونە. خەونێکی سەیر. نازانم کە ئایا ڕێی تێدەچێ بەڵام ئەوپەڕی حەزمە رۆژێک دەرفەتی ئەوەم هەبێت لە بۆکابم. راهێنەرایەتیکردنی بۆکا لە یاریگای بۆمبۆنێرا زۆر مەزن دەبێ.

بۆکا لەسەر ئاستی کیشوەری ئەمریکا و تەنانەت جیهانیش، بە یەکێک لە یانە پڕ هاندەرەکان دادەنرێت و یاریگاکەشی لە یارییەکانی ئەو یانەیەدا کەشێکی ئەفسووناویی هەیە بەهۆی هاندەرە هەمیشە پڕ جۆشوخرۆشەکانیەوە.

ئەم وەرزە بە راهێنەرایەتی دیگۆ هێرنان مارتینێز دۆخی لەناوخۆدا باش نییە و لە کۆی 13 هەفتە 5 بردنەوە، 6 یەکسانبوون 2 دۆڕاندنی هەیە و لە پلەی 13 گیرساوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button