ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ بە بەیاننامەیەک وەڵامی پاریس سانجێرمان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ بە بەیاننامەیەک وەڵامی پاریس سانجێرمانی دایەوە، پێشنیازێکی کۆمەڵەی یانە پیشەگەرەکانی فەڕەنسا رەتدەکاتەوە.

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری ریال مەدریدی ئیسپانی لە رێگای ئاژانی فڕانس پرێس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتەوە، بە پێشنیازەکەی ئاژانسی فڕانس پرێس رازی بێت.

لێژنەی یاسایی لە کۆمەڵەی یانە پیشەگەرەکانی فەڕەنسا پێشنیازی کردووە، رۆڵی نێوەنگیری لە نێوان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان بگێڕێت، کە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە داوای 55 ملیۆن یۆرۆ مووچە و شایستە داراییەکانی لە یانە فەڕەنسییەکە دەکات.

کیلیان ئێمباپێ، لەدوای گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید، داوای بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی و پاداشتی مانگەکانی ئەپریل/نیسان و مایس/ئایار لە یانە پاریسییەکە دەکات، بەڵام سانجێرمان ئامادەنییە پارەکە خەرج بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێنەرانی پاریس سانجێرمان ئامادەی دانیشتنێکی لیژنەی یاسایی کۆمەڵەی یانە پیشەگەرەکانی فەڕەنسا (LFP) بوون.

پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە

نوێنەرانی ئێمە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەگەڵ لیژنەی یاسایی کۆمەڵەی یانە پیشەگەرەکانی فەڕەنسا دانیشتن. بەڕوونی رامانگەیاندووە، یاریزانەکە چەندین پابەندیێتی یانەکەی جێبەجێ نەکردووە. دوای پێشکەشکردنی هەموو بەڵگەیەک، لیژنەکە داوای لە ئێمباپێ کردووە، ئامادەی دانیشتنێک ببێت، هەروەها کۆمەڵەکە ئامادەیی پیشانداوە، ببێتە نێوەندگیری نێوان سانجێرمان و ئێمباپێ، تاوەکو کێشەکە بەتەواوی چارەسەرببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button