ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ئینتەر مەیامی نەکرد

Yariga App

یاریگا –

مێسی بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ئینتەر مەیامی نەکرد، هێشتا ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە.

گەرچی لیۆنێل مێسی چەند رۆژێک بوو لەگەڵ ئینتەر مەیامی دەستی بە مەشق و راهێنانە بەکۆمەڵەکان کردبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەشداریی بەشی یەکەمی راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد، ترس لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی پێکانەکەی لیۆ هەیە.

مێسی بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یارییەکانی ئارجێنتینای لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 نەکرد، کە زیاتر لە دوو مانگە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دابڕاوە.

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئینتەر مەیامی لە خولی ئەمریکی میوانداریی فیلادلفیا یونیەن دەکات، بەڵام تا ئێستا بەشداریی لیۆ لەو یارییە مسۆگەر نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button